پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی شەقام لە ناحیەی "دەركارێ"ى زاخۆ جێبەجێ دەكرێت
لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی چەندین شەقام، لە سەنتەری ناحیەی دەركارێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی زاخۆ دەستی پێكرد.
گوژمەی ئەو پرۆژەكه ۲٦٦ مليۆن و ٥۹۸ ههزار ديناره و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت. پرۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە سەنتەری ناحیەی دەركارێ كە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی زاخۆ جێبەجێ دەكرێت.
جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگەی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گەیاندنی خزمەتگوزاری و پرۆژەی نوێیش بەردەوام دەبێت.