پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەکانی خەلیفانی نوێ جێبەجێ كرا
بە سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانی، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی خەلیفان، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێ جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە ٨٤٢ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار دینارە و لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران و سەرۆكایەتیی شارەوانیی خەلیفانەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كرا.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی، بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە و بەهۆیەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە خەلیفان بەرز دەبێتەوە. هەروەها ئێستا لە سنووری شارەوانییەكانی سۆران چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.