Skip to the content

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە خەبات جێبەجێ كرا

لەسەر ڕێژەی ١٥ی داهاتی شارەوانی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە خەبات جێبەجێ كرا.
جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە سنووری شارەوانییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان.
كۆنكرێتكردن یەكێكە لە كارە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی شارەوانییەكان و تەواوكەری پرۆسەی قیرتاوكردنە، ساڵانە لەلایەن شارەوانییەكانەوە گوژمەیەكی زۆر بۆ پرۆژەكانی بواری كۆنكرێتكردن تەرخان دەكرێت.