پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گوندی كەڵەكین جێبەجێ كرا
لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گوندی كەڵەكین جێبەجێ كرا.
جگە لەو پرۆژەیە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان.
كۆنكرێتكردن یەكێكە لە كارە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی شارەوانییەكان و تەواوكەری پرۆسەی قیرتاوكردنە، ساڵانە لەلایەن شارەوانییەكانەوە گوژمەیەكی زۆر بۆ پرۆژەكانی بواری كۆنكرێتكردن تەرخان دەكرێت.