كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی زه‌وی و زار بەڕێوەچوو
رۆژی یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، له‌ژێر ڕێنمایی راسپارده‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی چاره‌سه‌ركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی زەوی و زاری شاره‌وانییه‌كان و زه‌وی بهردهلانهكان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێورچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی وەزارەت و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و بەرێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری و بەڕێوەبەری گشتیی زه‌وی و زار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماده‌یی بوون، باس له‌و لێژنانه كرا، كه له پارێزگای هه‌ولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنرابوون، له‌و ماوه‌یه‌دا به ورده‌كارییه‌وه پۆلێنبه‌ندیان بۆ جۆری كێشه‌كان كردبوو، زانیارییه‌كانیان كۆكردبووه و ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ كێشه‌كان ده‌ستنیشان كردبوون و له‌شێوه‌ی راپۆرت به ورده‌كارییه‌وه خستبوویانه روو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه کە پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمەتی گشتی پێشكه‌شی هاووڵاتییان بکرێت، هەموو ئەرک و بەرپرسیارییەتی و تواناکان بۆ خزمەتی ئه‌وان تەرخان بکرێت.
بریاریشه له دوای ورده‌كاری و دیراسه‌تكردنی ده‌رچه‌یی یاساییه‌كان، شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه .