Skip to the content

بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی چەند ڕێنماییەكی گۆڕینی زەوی دەكرێت

ڕۆژى پێنجشەممە 22ى شوباتى 2024، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە بەشداری ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەولێر و ئەندازیارانی تایبەتمەندی شارەوانی و نەخشەدانان، پرێزنتەیشنێك سەبارەت بەو شەقامانەی كە لە نیشتەجێ بۆ تێكەڵاو و بازرگانی گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت، بەڕێوە چوو.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركراون و لەو پرێزنتەیشنەدا بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ڕێنمایی و كارەكانی تیمەكان كرا، كە بەپێی ڕێنماییە نوێيه‌كان دەبێت لە كاتی گۆڕانكارییەكاندا ڕەچاوی نەخشە و ڕێنماییەكان و شێوازی بیناكان بكرێت، بە تایبەتی لە كاتی پێدانی مۆڵەتی بینادا، دەبێت ڕەچاوی مەرجەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی بكرێت.
ئەو پرۆژەیە لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێرەوە كاری لەسەر دەكرێت، هەتا ئێستا هەنگاوی زۆر باشیان ناوە.
 ساسان عەونی دەستخۆشی لە تیمەكانی ئەندازیاران كرد و هاوكات پاڵپشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ دووپات كردنەوە لە كاراسانی و دابینكردنی هەر جۆرە پێداویستییەك بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی كارەكانیان.