ساسان عه‌ونی: دیدگای مەسرور بارزانى سه‌باره‌ت به پرسی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو ستراتیژی بووه
ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێت "كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سه‌باره‌ت به پرسی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو له ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌وه، ڕوون و جێی بایه‌خ و ستراتیژی بووه." ده‌شڵێت: چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگمان بۆ ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی لافاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو و دووباره سوودلێوهرگرتنهوهی دروستكردووه و چه‌ندانى دیكه‌ش دروست ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌رنامه هه‌یه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر 38 پۆند دروست بكرێن، كه له ئێستادا 25ـیان له‌ژێر دروستكردن دان، و كاریگه‌ریى زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو ده‌بێت.
ساسان عه‌ونى باسی له‌وه‌ش كرد: لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندیيان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكوو له‌و وڵاتانه‌ش ڕوو ده‌ده‌ن كه ژێرخانیان زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كاری ڕژد كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كان دابنرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه، كاری زۆری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له دروستبوونی كاره‌ساتی سروشتیى په‌یوه‌ست به بارانبارین و دروستبوونی لافاو بگرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕێكاری به‌رجه‌سته‌ی گرتووه‌ته به‌ر. له‌و ماوه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كراوه، 22 پرۆژه‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆ و خه‌رجكردنی ئاوی باران له هه‌ولێر به گوژمه‌ی زیاتر له 24 ملیار دینار جێبه‌جێ كراون، و 300كم ڕێڕه‌وی سروشتی له هه‌ولێر خاوێن كراوه‌نه‌ته‌وه و فراوان كراون. هه‌روه‌ها هه‌شت بۆكس كهڵڤهر دروست كراون.
ساسان عه‌ونى ئاماژه‌ی به خاڵێكی دیكه‌ش كرد، ئه‌ویش لابردن و هه‌ڵگرتنی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك بوو له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو له هه‌ولێر و ڕێكاریان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر. گوتیشی، ئاوه‌ڕۆی سندووقی، ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و جۆگه‌له‌ی كراوه به درێژاییى زیاتر له 16مه‌تر به قه‌باره‌ی جیاواز دروست كراوه.