Skip to the content

لە چوارچێوەی ماستەرپلاندا چەند ناوچەیەكی پیشەسازی لە شاری هەولێر دروست دەكرێن

ڕۆژی پێنجشەممە 22ى شوباتى 2024، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی جێبەجێكردنی ماستەرپلانی شاری هەولێر، كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە سوودوەرگرتن لەو شوێنانەی لە ماستەرپلاندا بۆ دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی دیاریكراون، بەڕێوە چوو.
له‌ كۆبوونەوەكە هەر یەكە لە ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر، ئەندازیارانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر به‌شدار بوون.
لە ڕێگەی داتاشۆوە، نەخشەی دیزاینكراوی پرۆژەی دروستكردنی چەند ناوچەیەكی پیشەسازی لە هەولێر پێشكەش كرا، دواتر جەخت لە بەكارهێنان و سوودوەرگرتن لەو شوێنانەی كە لە ماستەرپلاندا وەك ناوچەی پێشەسازی دیاریكراون كرایەوە.
ئامانج لەو پرۆژەیە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ماستەرپلانە بۆ ڕێكخستنەوەی شار و دیاریكردنی شوێنی تایبەت بە ناوچە پیشەسازییەكان. 
بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە، شاری هەولێر قۆناغێكی دیكەی پێشكەوتن و گەشەپێدان بەخۆیەوە دەبینێت، هاوكات كاریگەریى زۆر باشی لەسەر بووژانەوەی بازرگانی و ئابووری دەبێت.