Skip to the content

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئاژانسى جايكاى ژاپۆنى بيرۆكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌ خاشاك تاوتوێ ده‌كه‌ن

ڕۆژی پێنجشەممە 22ى شوباتى 2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وێبینارێك سەبارەت بە تاوتوێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی هەولێر و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە پاشماوەكەی بەڕێوە چوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە  نوێنەری ئاژانسی جایكا و بەڕێوەبەری پرۆژەكانی جایكا و كۆمپانیای سومیتۆمۆی ژاپۆنی ئامادەی بوون، وردەكاريی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی هەولێر و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا له‌ پاشماوه‌كه‌ى تاوتوێ كرا.

ساسان عەونی باسی لە گرنگيی پرۆژەكە و دیدگای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی خاشاكی هەولێر كرد، و جەختی لە پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردەوە،  ئامادەیی بۆ هەر جۆرە ئاسانكاری و هاوكارییەك لەپێناو هه‌ماهه‌نگی و كاركردن بۆ پێشخستنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خاشاكی شاری هەولێر دەربڕی.