Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر دەكات

شەوی چوارشەممە 21ى شوباتى 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكە و بەڕێوبەرایەتییەكانی دیكەی خزمەتگوزاريی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كۆبووەوە، كە ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارە لەگەڵ سەرۆكایەتيی شارەوانیی هەولێر دوای گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ ئاستی خزمەتگوزاری و گرفتی سەرۆكایەتی و شارەوانییەكان و داواكاریی دانیشتووانی شاری هەولێر كرد، ساسان عەونی، جەختی لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتر ڕاییكردنی ئیشوكارەكان و خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شاری هەولێر كردەوە.  
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی شاری هەولێر و جێبەجێكردنی پلان و پرۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پشتگیریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و فەرمانگەكانی دیكە دووپات كردنەوە و داوای كرد بە پلانی نوێ كاری هاووڵاتییان ڕایی بكەن و پرۆژەی خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بە شاری هەولێر بكەن.