وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا و بەڕێوەبەری AICS دەكات
ڕۆژى سێشەممە 20ى شوباتى 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە شاندێکی وڵاتى ئیتاڵیا کرد، کە پێکهاتبوون لە میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر، و ڕۆکسان وێبەر، بەڕێوەبەری AICS لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای دیدارەكەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لە گرنگيی هەردوو سێكتەری گەشتوگوزار و شوێنەوار كرد و ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر پێشخستنی هەردوو سێكتەرەكە كرد.
لە تەوەرێكی ديكهدا گفتوگۆیان سەبارەت بە چۆنیيەتی پەرەپێدان و بەستنەوەی سێكتەری شوێنەوار بە گەشتوگوزار كرد، بەشێوەیەك ئەو دوو سێكتەرە تەواوكەری یەكترن و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازێت كاری زیاتریان لەسەر بكات، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لەسەر هاوكاری و هاوئاهەنگيی نێوانیان كرایەوە.
شایەنی باسە، حكومەتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی تیمی ئاژانس و زانكۆكانی، لە چەندین پرۆژەی شوێنەواری لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن.