Skip to the content

گرێبەستی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بە پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر واژوو كرا

ڕۆژى یەكشەممە ٢/١١، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری كۆمپانیای ئیدیۆم، گرێبەستی پرۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی به‌ پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر، لەنێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای ناوبراو واژوو كرا.
گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە ٣ ملیار و ٧٢٩ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەكرێت، و گرفتی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر چارەسەر دەكات.
پێكهاتەی پرۆژەكە بریتییە لە ٧٠٠ ستوونی پاڵەبەرزە، لەگەڵ ١٧ كیلۆمەتر كێبلی ژێرزەوی و  ١٩ بگۆڕی كارەباش لەخۆ دەگرێت. ئەو پرۆژەیە كاریگەریی باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر لەڕووی بەرهەمهێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاوبەشانی ئاو لە سنووری مێرگەسۆردا دەبێت، هەروەها کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خەرجیی حکومەت دەبێت.