Skip to the content

گۆڕانكاری لە پۆستەكانی سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرا

ڕۆژى یەكشەممە 11/2/2024، لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیيان لە عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد و سەرتیپ خالید ئیسماعیل كرد، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانیان وەكوو سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، لەو دیدارەدا سوپاسی ناوبراوانيان كرد كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دڵسۆزی و شەونخوونی و لەخۆبووردەییەوە كار و ئەركەكانی سەرشانیان جێبه‌جێ كردووه‌ و هیوای سەركەوتنیان لە كار و ئەركی ئاییندەیان بۆ خواستن.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیيان لە ئەندازیاران كارزان عەبدولهادی تەها و مەریوان هادی ئیسماعیل كرد، كە وەكوو سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەوەكالەت دەستنیشان كران.