لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كۆدی بیناسازی دروست كرا
![](/media/24640/1000k.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133497760600000000)
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, و بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ یه‌كه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كۆدی بیناسازی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی لژینهیهكی هاوبه‌ش درا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنان و چاودێریكردنی له‌ڕووی ئه‌ندازیاری و كۆدی بیناسازی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌تی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی شاره‌وانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداربوون، تێیدا چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان تاوتوێكرا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج و تێبینی هه‌موو لایه‌ك وه‌رگیرا و پاشان بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كۆدی بیناسازی له پرۆژه‌كاندا درا.