له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا به‌ردی بناغه‌ی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ولێر دانران
ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا، له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن له دوو گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پرۆژه‌ی یه‌كه‌میان قیرتاوکردنی شەقامێکی ٢٠م بەبڕی هەشت هەزار م۲ لە گەڕەکی زیلان به گوژمەی ١٤٩ ملیۆن ٢ ٦٠٠ هەزار دینار و هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌یان بریتییه له قیرتاوکردنی ژماریه‌ك کۆڵان، بەبڕی چوار هەزار م۲ لە گەڕەکی فەرمانبەران بە گوژمەی ٧٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هەردوو پڕۆژەکە لەسەر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.