Skip to the content

ملیارێك و 309 ملیۆن دینار بۆ خزمەتگوزاریی كەرتی 8ـی حەسارۆك خەرج دەكرێت

ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێك و 309 ملیۆن دینار بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی 8ـی حەسارۆك لە شاری هەولێر درا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ـی داهاتی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری بۆ خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دەركرد.
لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی 8ـی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دا كە خزمەتگوزاری بگەیەنرێتە ئەو گەڕەكە، دواتر بە چەند قۆناغێك دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری كرا.