Skip to the content

گوژمەی 586 ملیۆن دینار بۆ 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج دەكرێت

بە مەبەستی جێبەجێكردنی چواردە پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٥٨٦ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار و ئاوی دەوروبەری دهۆك نیشان دا.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەكانی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی و ١٧%ی داهاتی ئاو و ١٥%ی داهاتی شارەوانی و ١٥%ی داهاتی گەشتوگوزارە و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەركراوە.

پرۆژەكان بریتین لە دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و پێشانگەی گەشتیاری و دابینكردنی دار و ڕێكخستنی سیستەمی ئاوه‌دانیی ناوچە سەوزاییەكان و دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك و تۆڕی ڕووناككەرەوە و كۆنكرێت و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.