Skip to the content

گەڕەكەكانی سنووری شارەوانیی كەلەكچی نۆژەن دەكرێنەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 97 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی كەلەكچی لە سنووری پارێزگەی دهۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەكچی لەسەر پلانی 2023 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی كەلەكچی و بەرازی و گلەشین لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گلشین خەرج دەكرێت.
جگە لەو پرۆژەیە ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن و سێكتەرەكانی دیكە لە بواری جێبەجێكردندان.
كابینەی نۆیەم، بەردەوامە لە پرۆژە جۆراوجۆرەكان و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەهەند هەڵگرتووە.