Skip to the content

بە گوژمەی 20 ملیار دینار پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك جێبەجێ كرا

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پلانی پارێزگاری دهۆك و شارەوانییەكانی دهۆك، بە مەبەستی ئاوەدانیی زیاتر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی شەقامەكانی دەڤەرەكە، پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێكی 60 مەتری و 30 مەتری، لە سنووری شارەوانیی تەناهی جێبەجێ كرا.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە گوژمەی 20 ملیار دینار لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ كرا.
شايانى باسه‌ پرۆژه‌كه‌ پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامێكی 60 مەتری و چەندین شەقامی دیكەی 30 مەتری لە سنووری كۆمەڵگەی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك، وێڕای ئاسانكاريی هاتوچۆ، سیمایەكی جوانتر بەو شارەوانییە دەبەخشێت.