وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ تاووتوێكردنی چەند پێشنیارەپرۆژەیەك سەردانی ئاوەڕۆی هەولێر دەكات
ڕۆژى سێشەممە ٣٠ى تهمووزى ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێری كرد و لەلایەن ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و زەردەشت عەبدولخالق سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێرەوە پێشوازی لێ كرا.
ئەو بەسەركردنەوەیە بە مەبەستی تاووتوێكردنی چەند بیرۆكە و پێشنیارەپرۆژەیەكی ئاوەڕۆ و بەدواداچوونی ئیشوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بوو. وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار سەرەتا بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەسەر كردەوە و گفتوگۆی لەگەڵ ئەندازیاران و فەرمانبەرانی سەرجەم بەشەكانی فەرمانگەكەدا كرد و جەختی لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكانیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان كردەوە.
دواتر وەك ئامادەسازییەك بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو و چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و فراوانكردنی ئاوەڕۆكانی سەنتەری شاری هەولێر، لەلایەن ئەندازیارانی فەرمانگەكە، لە ڕێگەی داتاشۆوە نەخشەی ئاوەڕۆكان و ئەو شوێنانەی لە وەرزی زستاندا گرفتی كۆبوونەوەی ئاویان بۆ دروست دەبێت، خرایە ڕوو، پاشان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە چەند بیرۆكە و پێشنیارەپرۆژەیەكی ئاوەڕۆ نیشان دران و گفتوگۆی بابەتیيانەیان لەبارەوە كرا و هەڵسەنگاندنی پێویستیان بۆ كرا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی گرنگی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شاری هەولێر.