وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بەسەر دەكاتەوە
![](/media/28268/whatsapp_image_2024-07-30_at_142611_be7abbbd.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133668307790000000)
ڕۆژى سێشەممە ٣٠ى تهمووزى ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەدواداچوونی ئیشوكارەكانیان و بایەخدانی زیاتر بە فەرمانگەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی توانای مرۆیی كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار هاوڕێ لەگەڵ نادر ڕۆستی، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی توانای مرۆیی، بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەسەر كردەوە و بەدواداچوونی بۆ كاروبارەكانیان و داواكاری و پێداویستییەكانیان كرد.
بەڕێوەبەری پەرەپێدانی توانای مرۆیی چەند داواكارییەكی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری كاروبارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی خستە ڕوو، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جەخت لەسەر پاڵپشتیكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكە و دابینكردنی پێداویستییەكانیان كرایەوە.
هاوكات وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی فەرمانگەكە كرد، بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیيی فەرمانبەران و كردنەوەی خولی جۆراوجۆری زانستی، ئەندازیاری و كارگێڕی و هۆشیاركردنەوەی فەرمانبەرانی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.