به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار, به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی (پێباز) باوه‌نوور ده‌ستی پێ كرد, كه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه.
رۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی (پێباز) باوەنوور، كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت, كاركردن تێیدا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی سنووره‌كه.