له هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی ڕێگریكردن له دروستبوونی لافاو ده‌ست پێ ده‌كات
یه‌كشه‌ممه ٢١ى ته‌ممووزى ٢٠٢٤، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به ئاماده‌بوونی جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی ڕێگریكردن له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندین بیرۆكه و ڕاسپارده، هاوكات جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاووتوێ كران، و تیشك خرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر زۆربوونی ڕێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێكار و پرۆژه ستراتیژییانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌نجام درابوون و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی كرا، و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕاسپێردران به‌ر له هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین، هه‌نگاوی پێویست بگرنه به‌ر. هه‌روه‌ها بڕیار درا هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بگیرێته به‌ر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو.