Skip to the content

لە كابینەی نۆیەمدا لە نەمانگەكانی شارەوانیی هەولێر نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەم هێنراون

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بایەخدانی زیاتر بە بەرهەمهێنانی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، گرنگیی زۆری بە نەمامگەكانی شارەوانی دا و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمێنانی دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیيدا بەرز بووەتەوە.
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە ٤٢٣,٤٠٠ گوڵ و ٣٦١,٠٤٨ دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە ٢٠%، هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (٢٠١٩ تاكوو ١/٦/٢٠٢٤) زیاتر لە (٧٨٤،٤٤٨) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر، كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتیی دەكرێن، بەرهەم هێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
ئاماره‌كانى چاندنى دار و گوڵيش له‌و ماوه‌ى سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ى بۆ كرا، به‌و شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه‌:
- له‌ ساڵی ٢٠١٩دا ٦٠ هه‌زار دار و ده‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ٨٠ هه‌زار گوڵى جۆراوجۆر چێندراون.
- له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا ٩٣ هه‌زار و ٢٠٠ دار و ده‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ٧٥ هه‌زار و ١٠٠گوڵى جۆراوجۆر چێندراون. ڕووبه‌رى چاندنى داريش بريتى بووه‌ له‌ (٣١٦,٦٢٥) مه‌تر دووجا گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج.
- له‌ ساڵی ٢٠٢١دا ٧٠ هه‌زار دار و ده‌وه‌ن، له‌گه‌ڵ ٨٠ هه‌زار گوڵى جۆراوجۆر چێندراون. ڕووبه‌رى چاندنى داريش بريتى بووه‌ له‌ (٩٠,٩٣٠) مه‌تر دووجا گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج.
- له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا ٩٠ هه‌زار و ١٠٠ دار و ده‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ٣٤هه‌زار و ٣٠٠گوڵى جۆراوجۆر چێندراون.
- له‌ ساڵی ٢٠٢٣شدا ، واتە لە ڕۆژی ١/١/٢٠٢٣ تاکوو ١/ ٩/ ٢٠٢٣، ٧٨هه‌زار و ١٠٠دار و ده‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ٣٥هه‌زار و ٦٤٨گوڵى جۆراوجۆر چێندراون.

كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا بريتى بووه‌ له‌ ٣٦١ هه‌زار و ٤٨ دار، کۆی گشتیی چاندنی گوڵيش لەو ماوەیەدا بريتى بووه‌ له‌ ٤٢٣ هه‌زار و ٤٠٠ گوڵ.