وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ خێراتركردنی پرۆسهی دابهشكردنی زهوی لهگهڵ سهرجهم شارهوانییهكان كۆبووهوه
ڕۆژى یهكشهممه ۲۸ ى تهمموزى ۲٠۲٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی، چوارەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژكاران، بەڕێوەبەرانی گشتيی وەزارەتهكان و بەڕێوەبەرانی گشتی و سهرۆكى شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجام دا.
كۆبوونەوەكە بۆ خێراتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی و ئاشناكردنی شارەوانییەكان بە خاڵەكانی كۆنووسێكی پەسەندكراوى وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار بوو, كە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بۆ خێراتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی و پێدانی دەسەڵات بە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی بەخێرایی زەوی بۆ فەرمانبەران دابین بكرێت و لەو شوێنانەی گرفت لەبەردەم پرۆسەكە دروست دەبێت، بەزوویی چارەسەر بكرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەو كۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: پێويسته سەرجەم شارەوانییەكان و نەخشەدانانی ئاوەدانی، بە ههماههنگى لەگەڵ پارێزگهكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ و سەرجەم لایەنە پەیوەنديدارەكانی سنوورەكانیان، كار بۆ خێراتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی زهوى بكەن و ئەو كێشانەی دێنە بەردەم پرۆسەكە، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی بە شارەوانییەكان دراون، چارهسهر بكرێن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار, بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لە كۆنووسە پەسەندكراوەكەدا پێی دراوە، دەسەڵاتی بە شارەوانییەكان دا، بۆ ئەوەی بە ههماههنگى لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری جدی بكەن، له دانانی نەخشە و دیاریكردنی زەوی و دابینكردنی فەرمانبەر و ئەندازیار بۆ ڕاییكردنی كارەكانی دابەشكردنی زەوی، هەروەها جەختی لەسەر قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەش كردەوە كە زەوییەكانیان دەكەونە ناو ئەو زەویانەی دابەش دەكرێن.