وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆبووه‌وه
ڕۆژى سێشه‌ممه ٢٣ى ته‌ممووزى ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆده‌بێته‌وه و پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له داموده‌زگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریان له‌گه‌ڵدا تاووتوێ ده‌كات.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خۆشحاڵيی خۆی به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نیشان دا و هاوكات ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی خسته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، کار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
ساسان عه‌ونی، ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرفتی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا دروست كردووه. له‌مباره‌یه‌وه به نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاند: له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن، دەبێت مافیان پارێزراو بێت. به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان دبلۆمیان هه‌یه، كه‌چی به باخه‌وان و شۆفێر و بەردەست گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و ئێمه دەمانەوێت و هەوڵی ئەوە دەدەین ئه‌و بابه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بە شێوەیەک کە هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست بەو بڕوانامەى کە هەیەتی بەهەمیشەیی بکرێت، نەوەک بەو سیفەتەی کە گرێبەستی بۆ کراوە.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه "له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای زانیاری و داتای ته‌واومان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به سێ شێوه زانیاریی سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆمان بنێرن و فۆڕمه‌كانیش ته‌واوبوون و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كاری جددی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین."
ساسان عه‌ونی، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕاگه‌یاند و هاوكات دووپاتی كرده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌كوو ئه‌ندازیاری یان یاسا و كارگێڕی و هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه و پێشتر به ناونیشانێكی دیكه‌ی وه‌كوو باخه‌وان و شۆفێر گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، پێویسته مافیان نه‌فه‌وتێت و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌كانیان بكرێنه هه‌میشه‌یی. هاوكات پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كه له داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند.