وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌ی دووسایدی گه‌زنه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ۲۸ ى ته‌ممووزى ۲٠۲٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار, سه‌ردانی پرۆژه‌ی دووسایدی گه‌زنه‌ی كرد, كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - دهۆك پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌كرێت.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به ياوه‌رى كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به دواداچوونی بۆ كاره‌كانی پرۆژه‌كه كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌كه و خێرا ته‌واوكردنی كرده‌وه، هاوكات ئاماده‌یيی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی ده‌ربڕی، بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه, بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی شۆفێران و دانیشتووانی هه‌ولێر و دهۆك و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی ديكه، لێی سوودمه‌ند ببن.
ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ شاری هه‌ولێر و دهۆك، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه, شه‌قامێكی دووسایده و درێژییه‌كه‌ی زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت, له ئێستادا كاركردن له پرۆژه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆتاییان دێت و ئيتر جه‌نجاڵيى هاتوچۆ له‌و شوێنانه دروست نابێت.