وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ لیژنهی سهرپهرشتیاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ كۆبووهوه
ڕۆژی سێشەممە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكهدا كە ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەی بوو. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لە گرنگیی پرۆژەكه كرد و ئاماژهی بهوه كرد، پرۆژەی ئاوی چهمچهماڵ بەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانهوه جێی بایەخ و گرنگیدانی زۆرە.
ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار، سهبارهت به وادهی تهواوبوونی پرۆژهكه، گوتی: پێویسته لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی سنوورەكەوە.