وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبەستی پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ به گوژمه‌ی 78 ملیۆن دۆلار واژۆ ده‌كات
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیاتر له ٧٨ ملیۆن دۆلار، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا، گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ واژۆ ده‌كه‌ن و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش پیرۆزبایی له دانیشتووانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و ده‌شڵێت: سنووره‌كه ساڵانێكی زۆره به‌هۆی گرفتی كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵیش له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆتایی دێت و كێشه‌ی ئاویان نامێنێت.
ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٤ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٤، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و نوێنه‌ری كۆمپانیای هابیكا، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكاوه واژۆ كرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن زانیاریی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری واژۆ كرا. هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ر كاره زۆره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به گوژمه‌ی پرۆژه‌كه گوتی: پرۆژه‌ی دیزاین و جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به گوژمه‌ی زیاتر له ٧٨ ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.

سه‌باره‌ت به ماوه‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ش گوتی: به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی ٧٣٠ ڕۆژی بۆ دیاریكراوه، به‌ڵام داوا له كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌كه‌ین ئه‌و ماوه‌یه كورتتر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری لێی سوودمه‌ند ببن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پرۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ٣٤٠٠ مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له ٤٨٠ هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
له‌باره‌ی پێكهاته‌كانی پرۆژه‌كه‌ش، ساسان عه‌ونی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پرۆژه‌كه وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره به قه‌باره‌ی ٥ هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێلی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری و گۆپته‌په كرد، هه‌روه‌ها گوتیشی: سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین كه فه‌رمانی كرد و پاڵپشتیی ڕاسته‌وخۆی پرۆژه‌كه‌ی كرد و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵیش به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی كۆتایی دێت.