وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ده‌كرێت
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له ١٠ ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه درا و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كاروباره كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و ڕیزبه‌ندی بۆ پرۆژه‌كان داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی پارێزگەی هەڵەبجەی كرد و بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێن. دواتر بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و فه‌رمانگه پهیوهنديدارهكانی هه‌ڵه‌بجه كۆبووه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی تاووتوێ كرد و ڕاسته‌وخۆ پرۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ڵه‌بجه، گوژمه‌ی بۆ ته‌رخان كرا و ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی ئه‌و ١٠ ملیار دیناره، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه دوو گوژمه‌یه، بڕی ٦ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دیناری له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر دراوه. هه‌روه‌ها گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ش به بڕی زیاتر له ٣ ملیار و ٣٩٢ ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و به قۆناغ بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌ش، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌یه كه پێشتر جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریدابوو له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ بكرێن، به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گوژمه‌كه دراوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان له قۆناغی ڕیزبهنديی پرۆژهكانداین و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاروباره كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ش، كه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاده‌ستی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه كرا، گوتی: ڕۆژی پێنجشه‌ممه گوژمه‌یه‌كی تر به بڕی ٥٥٧ ملیۆن دینار كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ته‌رخانكراوه، ڕاسته‌وخۆ درایه سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، بۆ جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی گرنگ و سه‌وزایی له شاری هه‌ڵه‌بجه، كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پرۆژانه له‌لایه‌ن شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئه‌و پرۆژانه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگن و ده‌بنه هۆی ئاوه‌دانی و پێشخستنی شاره‌كه له هه‌موو ڕووێكه‌وه.