وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشوازی له ژووری بازرگانیی وان ده‌كات
ڕۆژى چوارشه‌ممه ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له ژووری بازرگانیی وان و شاندێكی یاوه‌ری له باكووری كوردستان كرد.
له‌و دیداره‌دا كه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شاندی میوان چه‌ند پرسێكی گرنگییان تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و پرسی هاتنی كۆمپانیاكانی وان و بایه‌خدانی زیاتر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار تاووتوێ كرد.
شاندی وان تیشكیان خسته سه‌ر خواستی كۆمپانیاكانی وان بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له هه‌رێمی كوردستان و هاوكات وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی، تیشكی خسته سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندیی بازرگانی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاستی بازرگانيی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لە ئاستێکی زۆرباش دایە، ئەمەش وای کردووە کاریگەریی باشی دارایی لەسەر ئابووریی هەردوولا دروست بکات.
دواتر شاندی وان دیاريی ژووری بارزگانیی وانیان به‌خشییه وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له به‌رانبه‌ردا ساسان عه‌ونی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هاوكات پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ژووری بارزگانیی وان و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی.