Skip to the content

به‌ به‌شداريى وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی كرايه‌وه‌

ڕۆژى سێشەممە ٢١ـى ئادارى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكومی و وەبەرهێنەران و خاوەنكار و كۆمپانیا و دەزگەكانی ڕاگەیاندن، چواردەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی كرایەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری بارزگانی و پیشەسازی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و بەرپرسانی حكومی و خاوەنكارەكان، بەشەكانی پێشانگەكەیان بەسەركردەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بەو بابەتانە كرد كە لە پێشانگه‌كه‌ نمایش كرابوون.

سەدان كۆمپانیای وەبەرهێنان و ستاندنی وڵاتان بەشداری لە پێشانگەكەدا دەكەن، كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك كارەكانی بەردەوام دەبێت.