Skip to the content

بە درێژاییی 27 کیلۆمەتر شەقامێک لە هەشتی حەسارۆک دروست دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، سەردانی گەڕەکی (هەشتی حەسارۆك)ــیان لە شاری هەولێر كرد و دەستپێكردنی پرۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزارییان لە زۆنی (B)ـی گەڕەكەكە ڕاگەیاند، كە لە ئەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقامێک بە درێژاییی ٢٧ كیلۆمەتر، و بە گوژمەی ٧٢٦ ملیۆن دینار.

لە چوارچێوەی بڕگەكانی ئەم پرۆژەیەدا، لەمەودوا كار لە دروستكردنی ١٧٠ شەقامی زۆنەكە دەكرێت، كە نزیكەی ٣٥٠٠ پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن.
بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەش، سوود لە توانای مرۆیی و ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وەردەگیرێت. هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەكانی دیكەش بەردەوامی دەبێت.