Skip to the content

لە ئەشكەوتی شانەدەر دیدارێك لەبارەی دۆزینەوەی ئێسكەسەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ ساز دەكرێت

ڕۆژى یەکشەممە ٥ــى ئايارى ۲۰۲٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد.
لەو دیدارەدا كە كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و غەفور مەلا سوار، قائیمقامی مێرگەسۆر و عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران و سۆران ئەمیر، بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆیان له‌باره‌ى دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر كرد.
هەروەها ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە دۆزینەوەی ئەو ئێسكەپەیكەرە گفتوگۆی لەبارەوە كرا کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 8/5/2024 لە ئەشكەوتی شانەدەر لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و شوێنەواری سۆران و تیمی زانكۆی كامبرێجی بەریتانی بۆ دەزگەكانی ڕاگەیاندن ساز بكرێت و بەشێوەیەكی زانستی، زانیاریی دروست سەبارەت بەم دۆزینەوەیە دەخرێتە ڕوو.