گوژمەی زیاتر لە ٤٦٥ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی ڕێگهوبان لە هەڵەبجە خەرج دەكرێت
![](/media/26394/743677image1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133594587890000000)
بەپێی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٤٦٥ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگهوبان نیشان دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ـی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایيی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگهوبان لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.