Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە ٤٦٥ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی ڕێگه‌وبان لە هەڵەبجە خەرج دەكرێت

بەپێی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٤٦٥ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگه‌وبان نیشان دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ـی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایيی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگه‌وبان لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.