Skip to the content

گوژمەیەك بۆ سیستەمی ئاودێری له‌ حاجياوا خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٩ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا نیشان دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ــی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوایە و بەپێی پلانی شارەوانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاودێریی ئۆتۆماتیكی بۆ دوورگەی ناوەڕاستی شەقامی سەرەكیی دەروازەی شار.
ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایيی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە كە ئامانج لێی پاراستن و پەرەپێدانی ناوچە سەوزایییەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا.