به گوژمه‌ی 639 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامێكی 30مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌ك له شارى هه‌ولێر داندرا
ڕۆژى شه‌ممه ١٢ی تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى حكومى، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی ٣٠ مه‌تری و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له گه‌ڕه‌كی ژیان داندرا.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه زیاتر له ٦٣٩ ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه شه‌قامه‌كه ڕووبەرهكهى ٢٤ هەزار مەتر دووجایه و گرفتی هاتوچۆ له‌و شوێنه به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هەولێر داوایان لە تیمەكانی شارەوانی كرد لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى و ئامادەیيی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكیان لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان و دانیشتووانى گەڕەكەكە و جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەربڕی.