Skip to the content

بەردی بناغەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گه‌ڕه‌كی سەربەخۆیی داندرا

ڕۆژى شه‌ممه‌ ١٢ی تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هه‌ولێر و سەرۆکى شارەوانيی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانیی سێ و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکه، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ١٥مه‌تری و ٢٠ مەترى لە کەرتى سێ هەزارى له‌ گەڕەکى سەربەخۆیی له‌ شاری هه‌ولێر داندرا.
ئه‌و پرۆژەیە بە گوژمەى ٢٧٦ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دینار لەسەر داهاتى ١٥%ى سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌ ته‌واوبوونی ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات و هاوكات سیمایه‌كی جوانتر به‌ شوێنه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لە شوێنی پرۆژەکەدا چاویان بە ژمارەیەک له‌ دانیشتووانی گەڕەکەکە کەوت و به‌دواداچوونیان بۆ داواكاریيه‌كانیان و خزمه‌تگوزاریی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كرده‌وه‌ و جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری کردەوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەپێی پلانی شارەوانی لەو شوێنه‌ جێبەجێ دەکرێن.