بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستی پێ كرد
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى شه‌ممه ١٢ی تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و قائیمقام و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئەندازیاران، قۆناغێکی نوێی جێبەجێکردنی پرۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی هه‌شتی حەسارۆک دەستی پێ کرد.
ئه‌و قۆناغه‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له کاری چینی یەکەمی تێکەڵەی جۆری A بۆ زۆنی B بۆ شەقامەکانی ٢٠ مه‌ترى و ٣٠ مەتری له كه‌رتی هەشتی حەسارۆک. گوژمەی پرۆژەکەش زياتر له ٩٣٣ مليۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌وانی و ئه‌ندازیارانی پرۆژه‌كه گفتوگۆیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له واده‌ی خۆیدا كرده‌وه و هاوكات پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی، به مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌كه.