وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له باغلومناره ده‌ست پێ ده‌كات
ڕۆژى سێشه‌ممه ١ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به یاوه‌ری ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وی و خه‌ڵكی گوندی باغلومناره‌ی هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ داواكاری و گرفتی له‌مێژینه‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و هاونیشتمانیيانی گونده‌كه كرد، هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌ندرێته باغلومناره.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی دابه‌ش دووی زه‌وییه‌كان كه داواكاریيه‌كی له‌مێژینه‌ی ئه‌و هاونیشتمانیيانه‌یه، ساسان عه‌ونی ڕایگه‌یاند: له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له‌و شوێنه ده‌ست پێ ده‌كات.