وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی VNGی هۆڵەندی دەكات
ڕۆژى چوارشەممە ٢ی تشرينى يهكهمى ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی VNGی هۆڵەندی كرد، كە پێكهاتبوون لە پیتەر یۆخنسێ، بەڕێوەبەری گشتيی VNGی هۆڵەندی و كارۆڵ ڤان ئێخت، سەرۆكی شارەوانیی ڕیدن و ڕەوشەن ئەتروشی، بەڕێوەبەری ئاژانسەكە لە هەرێمی كوردستان.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی كارەكانی ئاژانسەكە لە ڕابردوو و داهاتوو لە هەرێمی كوردستان كرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی ئاژانسەكەی كرد، كە بە هاوبەشی لەگەڵ دامودەزگەكانی شارەوانی پێكەوە كاری هاوبەشیان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان ئەنجام داوە.
هاوكات ساسان عەونی داوای لە تیمی ئاژانسی VNGی هۆڵەندی كرد لە كاری پێكەوەیی لەگەڵ دامودەزگەكانی شارەوانی لە بواری باشتركردنی ئاوی خواردنەوە و ئاوی قورسی شارەكان و خۆڵ و خاشاك و ڕێگریكردن لە پیسبوونی ژینگە و پەرەپێدانی توانای مرۆیيی فەرمانبەران بەردەوام بن. لەمباریەوە هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەكان و كاری هاوبەش لە بواری خومەتگوزاری و گەشەپێدانی توانای شارەوانییەكان كردەوە.