هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌مزووانه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ٢٩ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و کیتیا تسوشیا، جێگری بەڕێوەبەری جایکا له عێراق و ماساشی نیشیکاوا، ڕاوێژکاری ئامادەکاری پرۆژەكانی جایكا و ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پرۆژەکانی جایکا و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه پێوه‌ندداره‌كان و تیمی ئه‌ندازیاران، ڕێوڕه‌سمی ڕێكاره‌كانی قۆناغی په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌دا، سوپاسی ئاژانسی جایكا و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری كرد، كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ن و خۆشحاڵيی خۆی به په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی پرۆژه‌كه ڕاگه‌یاند. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر كرده‌وه ٢٦ دیدگه له چه‌ند بوارێكی جیاوازدا داڕێژراون و چه‌ند ستراتیژیه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی دیدگه‌كان ئاماده‌كران و نه‌خشه‌ی به‌كارهێنانی زه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دیاریكراون.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت له پرۆژه‌كه‌دا ڕۆڵی شار وه‌كوو سه‌نته‌رێكی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ندييه‌تى شاری هه‌ولێر وه‌كوو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندێكى گه‌شتیاری و هه‌روه‌ها ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ژینگه، پیشه‌سازی، ئابووری و كولتووری و گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆپاراستن له لافاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ش، له‌م پرۆژه‌یه‌دا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه. ده‌شڵێت ئامانجی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، ئاراستەکردنی گەشەکردنی شاری هەولێرە تا ساڵی ٢٠٥٠ و ڕێکی دەخات.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به گرنگیی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان بۆ پێشخستن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و گوتیشی: جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی پرۆژه‌كه و پابه‌ندبوون به ماسته‌رپلان، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ئامانج و دیدگه‌كان به‌دی بێن له‌و پرۆژه‌یه‌دا، ئێستاش به فه‌رمی ڕێكاره‌كانی قۆناغه‌كانی په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر له ماوه‌ی كردندايه و شێوازی ئه‌نجامدانيشى نموویه‌یی و وه‌رچه‌رخان بوو له بواری ئاماده‌كردن و دیراسه‌تكردنی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر.
دواتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له گوته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كرد و باسی له گرنگيی پرۆژه‌كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاری هه‌ولێر تا ساڵی ٢٠٥٠ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، شارەکە دەباتە قۆناغێکی نوێ و هاوکات سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و تیمەکانی ئاژانسی جایکای کرد له‌وه‌ی ڕۆڵیان لە شاری هەولێر لە تەواوی سێکتەرەکاندا هەبووە، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هەموارکردنەوەی ماستەرپلان لە ڕووی زانستییەوە کاریگەری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی شاره‌كه دەبێت و هەولێر دەباتە قۆناغێکی نوێوه.