Skip to the content

گوژمه‌ى پێويست بۆ پێنج پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

پرۆژه‌ی خۆڵكاری به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قام له‌ هه‌شتی حه‌سارۆك

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو، ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا به‌ خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌كی پێویست، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

پرۆژه‌كانيش بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه‌:
*خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٩٧٢،٧٣٠،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی خۆڵكاری له‌ زۆنی (D) بۆ شه‌قامه‌كانی ١٢م، ١٥م، ٢٠م، ٣٠ مه‌ترییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك.
*خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ١٩،٨٣٨،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌ سنووری شاره‌وانیی كه‌ورگۆسك.
*خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٣٢،١٠٥،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.
*خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٤٢،٦٠٠،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی دابینكردن و به‌ستانی هێڵی گواستنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ی MBBR له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له‌ هه‌ولێر.
*خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٤٧،٥١٦،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی كۆڵان له‌ گه‌ڕه‌كی دووسه‌ره‌فه‌تاح له‌ سنووری شاره‌وانیی شه‌مامك.