Skip to the content

گوژمه‌ی پێویست بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزاری له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ١٢ گوژمه‌ی جۆراوجۆر بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی و ئاو، له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی گه‌شتیاری و ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی ١٧%ی داهاتی ئاو، به‌ پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ دراوه‌، خه‌رج ده‌كرێن.

* گوژمه‌ی ٣٣٦،٠٦٥،٩٢٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی به‌سیسته‌مكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو له‌ سلێمانی و ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی.
* گوژمه‌ی ١٣٨،٣١٣،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ چه‌ند شه‌قامێك و فراوانكردنی ڕێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-كه‌ركووك بۆ ناو شاره‌وانیی گۆپاڵه‌.
* گوژمه‌ی ٣٩،١٦٠،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی قه‌ره‌داغ.
* گوژمه‌ی ١٧،٩٠٦،٠٠٠ دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی دووكان.
* گوژمه‌ی ٢٤،٧٥٠،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی په‌رژين و پليكانه‌ له‌سه‌ر ڕۆخی ده‌رياچه‌ى دووكان.
* گوژمه‌ی ١٦،٤٦٠،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیران له‌ ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.
* گوژمه‌ی ٣،١٥١،٠٠٠ دینار، بۆ دروستكردنی سیاج بۆ تانكی به‌رزی قه‌ره‌قوڵ له‌ ناجیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.
* گوژمه‌ی ١٣،١٢٣،٢٣٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی به‌شێك له‌ ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران له‌ سلێمانی.
* گوژمه‌ی ٢٦،٢٠٨،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی ولوبه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی سلێمانی عه‌ربه‌ت.
* گوژمه‌ی ٦٨،٣٢٠،٠٠٠ دینار، بۆ دابینكردنی گاز و به‌نزین و ڕۆن و بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
* گوژمه‌ی ٥،٧٥٤،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی قازی محه‌مه‌د، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
* گوژمه‌ی ١٠،٣٧٠،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی فراوانكردنی كۆنكرێتی یاریگه‌ی باله‌ له‌ ناحیه‌ی خه‌له‌كان.