Skip to the content

حه‌وت گوژمه‌ بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ دهۆك و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی شاره‌وانی و ١٧%ی داهاتی ئاو له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك، ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی حه‌وت گوژمه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریی ڕاكێشانی هێڵی ئاو و دابینكردنی ئاو به‌ تانكه‌ر بۆ گونده‌كان و دانانی بۆریی ئاو و دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام‌ له‌ شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری.
پرۆژه‌ و گوژمه‌كانيش بريتين له‌:
* گوژمه‌ی ٦٢،٧٤٥،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌ڕه‌كی شندوخا.
* گوژمه‌ی ٤٩،٧٠٥،٠٠٠ دینار، بۆ پرۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گوندی ئێمینكێ له‌ ناوچه‌ی زاوێته‌.
* گوژمه‌ی ٤٥،٦٠٠،٠٠٠ دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر، بۆ گونده‌كانی ئێمینكی و زرهه‌وا و زێوا شفیق و بادێ له‌ دهۆك.
* گوژمه‌ی ٤١،٥٣٧،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌ له‌ نزیك بنكه‌ی لالش له‌ كه‌رتی ٨٢ی ڕۆژاوای دهۆك.
* گوژمه‌ی ٢٨،٠٠٠،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی دابینكردنی گازوایل بۆ مۆلیده‌ و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك، به‌ مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كاره‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان‌.
* گوژمه‌ی ٢١،٠٤٣،٠٠٠ دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێتیتای نوێ، نزاركێ كۆن له دهۆك.
* گوژمه‌ی ١٠،٠٩٠،٠٠٠ دینار بۆ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بۆریی ئاو له‌ گوندی باجلور-دهۆك.