Skip to the content

گوژمه‌ی پێويست بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه‌ خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری، له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، گوژمه‌ی ٥٤,٣١٩,٥٠٠ دینار، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه‌ خه‌رج ده‌كات.
ئه‌و گوژمه‌یه‌ به‌پێی دوو فه‌رمانی وه‌زاری، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌، به‌ پێی یاسا و ڕینماییه‌كانی دارایی، ڕه‌زامه‌ندیى خه‌رجكردنی دراوه‌. كه‌ له‌ دروستكردنی شوێنی نوێژ، دانانی سیتی ئاوده‌ست له‌ سنووری ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه‌، هه‌روه‌ها دانانی كه‌پر و كورسی و یاریی منداڵان له‌ به‌نداوی حه‌مامۆك له‌ سنووری شاری كۆیه‌.