پرۆژەیه‌كی ئاوی خواردنه‌وه له شاره‌دێى قەسرێ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه

پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه كه بریتییه له لێدانی دوو بیری ئاو و دروستكردنی خه‌زان له ته‌نیشت ڕووبار، بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به شاره‌دێى قه‌سرێ، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆش ده‌ڵێت: گوژمه‌ی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢١ى نيسانى ٢٠٢٥، ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به گوژمه‌ی ١,٦٨٧,٥٦٦,٠٠٠ دینار، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه له شاره‌دێى قه‌سرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه پێكهاتووه له لێدانی دوو بیری ئاو له ته‌نیشت ڕووبار، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاره‌دێكه.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، گوتیشی: ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه ١٨٠ ڕۆژی بۆ دیاری كراوه و پێكهاته‌كانیشی بریتییه له لێدانی بیر و دروستکردنی سێ خەزانی گه‌وره‌ی ئاو و دانانی بۆریی (دکتایل) بە درێژایيی زیاتر له پێنج كیلۆمه‌تر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ش. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له شارۆچكه‌كه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو له قه‌سرێ باشتر ده‌كات.