وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی دروستكردنی "گراند پارك"ێك ئاگادارییه‌كی بڵاو کردەوە

گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت؛ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی سروشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕكێی دیزاینكردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن. تا 20ی ئابی 2025، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون؛ خه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
له ئاگادارییه‌كدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كات، كه ئاره‌زوومه‌ندن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پروپۆزهڵی پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێردا به‌شدار بن.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه، كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام (Sustainable) و كولتووری و ئیكۆلۆژی خزمه‌ت ده‌كات. دیدگای ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی سروشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داواش ده‌كات، كه ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییهی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری بكات، پێویسته پێش ڕێكه‌وتی (20/8/2025) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا بكات؛ له‌نێوان كاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاكو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆگرام و ڕێنماییه‌كانی به‌شداربوون.
مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون، گشت نووسینگه ئه‌ندازیارییه تۆماركراوه (ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) دەگرێتەوە. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
شوێن/ هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی ڕووناكی، بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی.
بۆ بينينى نووسراوه‌كه، كرته لێره بكه