دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لە نێوان گەڕەکی ژین و باغەمرە ئەفەندی لە دارەتوو دەستپێدەکات

دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لە نێوان گەڕەکی ژین و باغەمرە ئەفەندی لە دارەتوو دەستپێدەکات
لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، پرۆژەی نوێی شەقامسازی، بە شێوەی فەرمیی دەست پێ دەکات. پرۆژەکە بریتییە، لە دروستکردنی شەقامێکی ٣٠مەتری،کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە گەڕەکی ژین و باغەمرە ئەفەندی دابین دەکرێت.
سەرچاوەی داراییی پرۆژەکە، لە بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەکرێت و ئامانجی سەرەکیی پرۆژەکە، چاکسازی و پەیوەندیی نیشتەجێیی و گوندەکانی ناوچەکەیە.
هەروەها، بەم زووانە پرۆژەی دووسایدی گەڕەکی ژین لە دارەتوو کە ماوەیەکە کارکردن تێیدا وەستاوە، دووبارە دەستبەکارەکانی دەکرێتەوە؛ شەقامێکی دووسایدە و بە دەیان هەزار ماڵ لە گەڕەکی ژین و ناحیەی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن؛ هاوکات دەیان گوندی سنوورەکەش دەتوانن بەکاری بهێنن.